ئێران ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتووانه موشه‌کێـکی کروزی تاقیکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی موشه‌کێـکی زه‌وی بۆ ئاسـمانی مه‌ودا مامناوه‌ندی تاقیکرده‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که دوایـین ڕۆژی مانۆڕه ده‌ریایـیه‌که‌یه، هێزه‌کانیان موشه‌کێـکی زه‌وی بۆ ده‌ریایان تاقیکردۆته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ئێران جگه له‌وه‌ی ڕایگه‌یاند موشه‌کێـکی زه‌وی بۆ ئاسـمانی له نزیـک ته‌نگه‌ی هورمز تاقیکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها گوتی سه‌رکه‌وتووانه سووته‌مه‌نی ناو‌کی تاقیکردۆته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با به‌کارده‌هێنرێت.
که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کانی ئێران گوتیان شیشی سووته‌مه‌نیـیه‌کان که له یۆرانیۆمی سروشتی پـێـکهاتوون و له ئێران دروسـتکراون خراونه‌ته ناو ڕیاکته‌رێـکی توێژینه‌وه له تاران.
ستیفن زوونز شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی سانفرانسیسکۆ له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایش دروسـت ناکات، وه ئێران هێشـتا ڕێـگایه‌کی درێژی له به‌رده‌مدایه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.