گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیسی به‌حره‌ین گازی فرمێسـک ڕێژ و بۆمبی گێژه‌که‌ریان له دژی ئه‌و خۆپـیشـانده‌ره شیعه ئاینزایانه به‌کارهێناوه که له ڕێوه‌ڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی کوڕێـکی 15 سـاڵدا به‌شـداریان ده‌کرد.
هه‌زاران که‌س ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دورگه‌ی ستره‌ی باشوری به‌حره‌ین گردبوونه‌وه بۆ به‌شـداری له پـرسه‌ی ئه‌و کوڕه گه‌نجه که دوێنێ شه‌ممه کوژرا.
ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش له نزیکه‌وه قوتوویه‌کی گازی فرمێسـک ڕێژیان پـێوه‌ناوه. کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌سـتیانکردووه به لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که.