ئێران ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له نزیـک ته‌نگه‌ی هورمزی سـتراتیژی موشه‌کێـکی مه‌ودا مامناوه‌ندی زه‌وی بۆ ئاسـمانی تاقیکردۆته‌وه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن ئه‌و جۆره موشه‌که ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌وه‌ی تێدایه که ده‌توانێت ئه‌و نیشـانانه بـپـێـکێت که خۆیان له ڕادار ده‌شـارنه‌وه.
تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م موشه‌که له میانه‌ی ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه دهریایـیه 10 ڕۆژیـیه‌دا کرا ئه‌وه‌ی بڕیاره دووشه‌ممه کۆتاییپـێـبێت.
ئه‌دمیراڵی ئێرانی مه‌حمود موسه‌وی گوتی ئه‌م مانۆڕه که له نزیـک که‌نداوی عومان و ئۆقیانوسی هیندیـیهوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت زیاتر بۆ مه‌به‌سـتی به‌رگریـیه و هه‌روه‌ها هێشـتنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ی هورمز به کراوه‌یی.
هاوکات ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی ده‌ڵێن که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکایی John C. Stennis گه‌یشـتۆته که‌نداوی فارس و له دوره‌وه چاودێری مانۆڕه‌کانی ئێران ده‌کات.