چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا بۆمبی بزماریـیان به‌کارهێناوه له دژی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نائارامی وڵاته‌که‌یان کرد.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت ئه‌م جۆره بۆمبه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه له ناوچه‌ی دومای دیمه‌شق به‌کارهێنرا به مه‌به‌سـتی بڵاوه‌پـێـکردنی هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر که له‌وێ گردبووبوونه‌وه. ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران له به‌رامبه‌ردا که‌وتوونه‌ته به‌رد هاویشتن.
هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کان 5 خۆپـیشـانده‌ریان له ده‌رعا کوشـتووه و هه‌روه‌ها 4 که‌سی دیکه له بۆسه‌یه‌ک له نزیـک سـنووری لوبنانیش.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی سوریا گوتی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی له دیمه‌شق و حومس و ده‌رعا و حه‌ما کۆبوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام چالاکوانان ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی چاودێران به چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که‌دا بڵاوبووبوونه‌وه هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 25 که‌سیان کوشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕووسیای دۆسـتی حکومه‌تی سوریا گوتی ئه‌و به ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی کاری چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕازیـیه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به قسه‌کانی سه‌رۆکی شـاند‌ی چاودێران جه‌نه‌ڕاڵی سودانی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د موسـته‌فا ئه‌لدابی کرد که له پاش سه‌ردانی بۆ حومس گوتبووی ڕه‌وشه‌که جێـگای دڵنیایی‌یه.
سوریا ژماره‌یه‌ک له تانکه‌کانی له حومس کشـانۆته‌وه و نزیکه‌ی 800 زیندانیکراوی ئازادکردووه، به‌ڵام ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن بورهان غه‌لیون گوتوویه‌تی حکومه‌ت هێشـتا زیاتر له 100 هه‌زار که‌سی دیکه‌ی زیندانی کردووه که به‌شێـکیانی بۆ بنکه له‌شـکریـیان و که‌شـتیـیه‌کانی سه‌ر که‌ناری وڵاته‌که گواستۆته‌وه.