دوو کۆمه‌ڵی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ر هێڵه گشتیـیه‌کانی چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌که‌یاندا ڕێـکه‌وتوون و ده‌ڵێن ده‌بێت حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بڕووخێت.
شه‌وی هه‌ینی له قاهیره پایته‌ختی میسر ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا (المجلس الوطني السوري) و ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی (هيئة التنسيق) به ڕێـکه‌وتنێـک بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یان گه‌یشتن.
بورهان غه‌لیون ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی و هه‌یثه‌م ئه‌لمه‌ناع له لایه‌ن ده‌سـته‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕێـکه‌وتنه‌که‌یان مۆرکرد و بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆپـیـیه‌کی بده‌نه ده‌ستی نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که که کۆپـيـیه‌کی که‌وتۆته ده‌سـتی ئاژانسی فڕانس پـرێس، هه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ده‌ره‌کی زیان به سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که بگه‌یه‌نێت ڕه‌تده‌کرێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن وڵاتانی عه‌ره‌بی به بیانی دانانێن.
هه‌روه‌ها له ڕێـکه‌وتنه‌که‌دا هاتووه نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌شێـکی سه‌ره‌کی و مێژویی‌یه له پـێـکهاته‌ی نیشـتیمانی سوریا، بۆیه پـێویسته چاره‌سه‌رێـکی دیموکراسی و ڕه‌وایانه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد له چوارچێوه‌ی یه‌کپارچه‌یی خاک و گه‌لی سوریادا بکرێت، ئه‌وه‌ش له دژی ئه‌وه ناوه‌ستێته‌وه که سوریا به‌شێـکی دانه‌بڕاوه له نیشـتیمانی عه‌ره‌ب.