کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه، له‌و ده‌مه‌ی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌ره‌و سێ ناوچه‌ی سه‌ره‌کی وڵاته‌که به‌ڕێـکه‌وتوون، ئه‌وانه‌ی حکومه‌ت تیایاندا به توندی سه‌رکوتی ئۆپـۆزسیۆنی کردووه.
چالاکوانان ده‌ڵێن هه‌ندێـک له کوژراوانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له نزیـک دیمه‌شـقه‌وه بوون پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کردووه.
ئه‌م توندوتیژیـیه له کاتێـکدا بووه که چاودێران خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ سه‌ردانی ناوچه‌کانی ده‌رعا و حه‌ما و ئیدلیب تاوه‌کو بزانن ئایا حکومه‌ت پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بووه که داونی بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خوێناویانه و هه‌روه‌ها ئازادکردنی زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه چالاکوانان و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ گوتیان له‌وه‌تای ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه چاودێران گه‌یشـتوونه‌ته وڵاته‌که هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 39 که‌سیان کوشـتووه.