حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت سه‌ربازێکی ئه‌فغانی له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ته‌قه‌ی له هێزیکی فه‌ڕه‌نسی کردووه و دوو سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی کوشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆفیسی نیکۆلاس سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا گوتی سه‌ربازێکی له سوپای نیشتیمانی ئه‌فغانی ئه‌مڕۆ ده‌ستڕێژی له سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسی کردووه ، ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له دۆڵی ته‌غابی سه‌ر به پارێزگای که‌پیسه بووه.
به‌رپرسانی ناتۆ پـێشتر به‌یانـنامه‌یه‌کیان ده‌رکرد و ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دات که پـیاوێک ئه‌وه‌ی به‌رگی هێزی له‌شکری نیستیمانی پۆشیبوو 2 سه‌ربازی له هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له ئه‌فغانستان کوشتووه، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌که‌ی ناتۆی په‌یوه‌ست ورده‌کاریـیه‌کانی رووداوه‌که‌ی نه‌دا.
هاوکات له هه‌رێمی باشوری ئه‌فغانستان و ئه‌مڕۆ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی نێو جاده 10 پۆلیسی ئه‌فغانی گیانیان له ده‌ستداوه. سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، به‌رپرسانی خۆجێی له بساوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ئه‌و پـۆلیسانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌که‌دا بوونه قوربانی ، به‌م دوایانه مه‌شق و ڕا‌هێنانیان له بنکه‌یه‌کی ڕاهێنان ته‌واوکردبوو ، پـۆلیسه‌کان به‌ره‌و ماڵه‌کانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه، کاتێک مینێک به ڕووی ماشێنه‌کانیاندا ده‌ته‌قێته‌وه ، ڕووداوه‌که له ناوچه‌ی ناد عه‌لی سه‌ر به پارێزگای هیلماند بووه. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، چه‌کدارانی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی کاری ته‌قینه‌وه‌که‌یان راگه‌یاند.