ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پـێشـوازی له ئیسماعیل هه‌نیـیه سه‌رۆکی حکومه‌تی حه‌ماس کردووه و له‌گه‌ڵی کۆبووه‌ته‌وه.
ده‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌که له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ئسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو له‌وێ ئاماده‌بووه.
هه‌رچه‌نده ڕێـگه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نه‌دراوه ڕووماڵی کۆبوونه‌وه‌که بکه‌ن، به‌ڵام ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت له زاری به‌رپـرسـانه‌وه بڵاویکردۆته‌وه که له وتووێژه‌کاندا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر ڕه‌وشی که‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها پـێشـهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.