زیاتر 50 ملیۆن هاوڵاتی میسری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان بچن و سه‌رۆکێـک بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژێرن.
بنکه‌کانی ده‌نگدان له کاتژمێر 8 به‌یانی به کاتی خۆجێی کراونه‌ته‌وه و خه‌ڵێـکی زۆر ڕیزیان به‌سـتووه بۆ به‌شـداریکردن له‌و هه‌ڵبژاردنه مێژوویـیه‌دا.
ڕێوشوێنێـکی توندی ئاسایشی گیراوه‌ته‌به‌ر و زیاتر له 150 هه‌زار سه‌رباز بڵاوکراونه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن مۆڵه‌ت به نزیکه‌ی 3 هه‌زار ڕۆژنامه‌وان دراوه ڕووماڵی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بکه‌ن و هه‌روه‌ها مۆڵه‌تیش به 49 ڕێـکخراوی ناو وڵاته‌که و 8 ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی دراوه چاودێری پـرۆسه‌که بکه‌ن، له‌وانه ناوه‌ندی کارته‌ر که سه‌رۆکی پـێشـووتری ئه‌مه‌ریکا جێمی کارته‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
هه‌رچه‌نده 12 کاندید هه‌ن، به‌ڵام له لیسته‌کاندا 13 کاندید هه‌ن، چونکه له دوایـین سـاته‌کانی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که یه‌ک له کاندیده‌کان کشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
له نێو کاندیده‌کاندا پـێنجیان زۆر دیارن، که بریتین له عه‌مر مو‌سا وه‌زیری پـێشووتری میسر و سکرتێری پـێشووی کۆمکاری عه‌ره‌ب، ئه‌حمه‌د شه‌فیق دوایـین سه‌رۆک وه‌زیر له سه‌رده‌می حوسنی موباره‌کدا، و دوو که‌سایه‌تی ئیخوان ئه‌لموسلیمین محه‌مه‌د مورسی و عه‌بدولمونعم ئه‌بولفتوح و حه‌مدین سه‌باحی کاندیدی ناسریـیه‌کان.
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجامه‌کان ئاشکرا بکرێن، ئه‌گه‌ر بێت و هیچ کام له‌و کاندیدانه 50% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـت نه‌هێنا، ئه‌وا له 16 و 17 ی مانگی شه‌ش گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئه‌و دوو کاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ له گه‌ڕی یه‌که‌م به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن. پاشـان له 21 ی مانگی شه‌ش ئه‌نجامی کۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.