سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات له‌م نزیکانه ئێران ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی مۆربکات بۆ ڕێـگه‌دان به پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بکه‌ن که گومان ده‌کرێت بۆ به‌رنامه‌ی نهێنی چه‌کی ناو‌کی به‌کارده‌هێنرێن.
سه‌رۆکی ئاژانسه‌که یوکیۆ ئه‌مانۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاش سه‌ردانه کورته‌که‌ی بۆ ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ڤیه‌نـنا به په‌یامنێرانی گوت هه‌رچه‌نده هه‌ندێـک جیاوازی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پـێشبینی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ده‌کات.
ئه‌مانۆ که له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تاران چاوی به گه‌وره وتووێژکاری ناو‌کی ئێران سه‌عید جه‌لیلی که‌وتووه، ده‌ڵێت ئه‌و و جه‌لیلی بڕیاریان داوه به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن که ڕێـگه به پشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات بچنه نێو ده‌زگاکانی ئێرانه‌وه، له‌وانه بنکه‌ی پارچینی له‌شـکری.
وڵاتانی ڕۆژئاوا گومانیان هه‌یه ئێران بنکه‌ی له‌شـکری پارچین بۆ توێژینه‌وه‌کانی تایبه‌ت به چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنێت. ئێرانیش ده‌ڵێت پارچین ته‌نها شوێنێـکی تایبه‌ت به جه‌کی ئاسایـیه و به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئاشـتیخوازانه‌یه.