کۆمه‌ڵێـک وڵات به‌ڵێنیان داوه به به‌های 4 ملیار دۆلار کۆمه‌کی یه‌مه‌ن بکه‌ن تاوه‌کو بتوانێت گه‌شه به ئابوریـیه‌که‌ی بدات و به‌هێزبێت له به‌رامبه‌ر میلیتانه ئیسلامیـیه‌کاندا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و له میانه‌ی کۆنگره‌ی وڵاتانی دۆسـتی یه‌مه‌ن له ڕیازی پایته‌ختی سـعودیـیه که تیایدا 27 وڵات به‌شـداریان کرد ئه‌م به‌ڵێنه درا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی به ته‌نها 3 ملیار و 250 میلۆن دۆلار ده‌به‌خشێته یه‌مه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور ئه‌لهادی بکات. ئه‌لفه‌یسه‌ڵ هیچی له باره‌ی چۆنێتی خه‌رجکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نه‌گوت.
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن له میانه‌ی کۆنگره‌که‌دا داوای 8 ملیار دۆلار کۆمه‌کیان بۆ وڵاته‌که‌یان کرد له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی داهاتوو تاوه‌کو زاڵ‌بێت به‌سه‌ر گرفته ئابوری و ئاسایشـیـیه‌کانیدا.
ئه‌م به‌ڵێنه له کاتێـکدا درا که حه‌وت ڕێـکخراوی فریاگوزاری ئاگاهیان دا که‌وا نیوه‌ی دانیشـتوانی یه‌مه‌ن وه‌ک پـێویست خۆراکیان نیـیه و به‌هۆی نائارامی وڵاته‌که وڵاتانی زلهێز ئاماده نین کۆمه‌کی ئه‌و خه‌ڵـکه بکه‌ن.