کاربه‌ده‌ستان له کۆستاریکۆ و مه‌کسیک له ڕه‌وشی ئاماده‌باشیدان به هۆی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که دوو گڕکان نیشانه‌کانی ته‌قینه‌وه‌یان لێده‌رده‌که‌ون.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری نیشتیمانی مه‌کسیک بۆ خۆپاراستن له کاره‌ساتی سروشتی ده‌ڵێت چالاکی گرکانی ناسراو به پۆپۆکاته‌پـێـتڵ، ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته نێوان مه‌کسیکۆ ستی و نێوان شاری پابلا هێشتا چالاکی گڕکان تیدا هه‌ر به گوڕ و به‌تینه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه نزیکه‌ی 25 ملیون که‌س له پانتای 100 کیلۆمه‌تری ئه‌و گڕکانه‌دا ده‌ژین.
ڕه‌وشی هوشیاری ئاگاهی له پله‌ی 3 دا ماوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه که پێویست ناکات دانیشتوان ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه به‌رپرسان له وڵاتی کۆستاریکۆ ئه‌وانیش سه‌نگیان خستووه‌ته سه‌ر گڕکانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی سان خۆزێی پایته‌خت و له نزیکه‌وه چاودێری ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نیشانه‌کانی ته‌قینه‌وه‌یان له گڕکانه‌که به‌دیکردوه.