کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای زانیاری پاکستان ده‌ڵێن هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا 10 میلیتانی گومانباری له ناوچه خێڵه‌کییه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان نزیک سنووری ئه‌فغانستان کوشتووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو موشه‌کی گرتووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی میران شا.
ئه‌م هێرشه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند هێرشێکی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان چوار میلیتانی له هه‌مان ناوچه‌دا کوشتووه.
شایانی باسه پاکستان داوای کۆتایی هێنان به هێرشه‌کانی فڕۆکه بێفرۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له خاکی پاکستان‌دا کردووه. به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه زۆر گرنگن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان.