موشه‌کێـک که له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌ته‌وه دیزاین و دروسـتکراوه بۆ گه‌یاندنی که‌پـسولێـک بۆ بنکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی واڵایی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رکه‌وتووانه هه‌ڵدرا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن له بنکه‌ی ئاسـمانی کێپ که‌ناڤێراڵی ویلایه‌تی فلۆریداوه دیمه‌نی هه‌ڵدانی موشه‌کی Space X's Falcon-9 و که‌پـسوله‌که‌ی سه‌ریـیان په‌خشکرد.
هاوکات له ژوری کۆنتڕۆڵی موشه‌که‌که کارمه‌نده‌کانی پـیرۆزبایی‌یان له یه‌کتر کرد له‌و ده‌مه‌ی موشه‌که‌که که‌پـسوله‌که‌ی گه‌یانده شوێنی خۆی له واڵایـیدا و باڵه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه له تیشکی خۆر کرانه‌وه.
پـرۆژه‌ی هه‌ڵدانی ئه‌م موشه‌ک و که‌پـسوله 100 ملیار دۆلاری تێچووه و 15 وڵات تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر ناسا به‌م جۆره پـرۆژانه‌ی واڵایی هه‌ڵده‌سـتا، وه ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره کۆمپانیایه‌ی که‌رتی تایبه‌ت ئه‌م کاره بکات.