چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان له دیمه‌شق و حومس و ده‌رعا بوون.
ده‌سته‌ی گشـتی شۆڕشی سوریا ده‌ڵێت له ناوچه گوندنشینه‌کانی دیمه‌شق 9 که‌س کوژراون که پـێنجیان سه‌ربازی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌بوون. له حومسیش 4 که‌س کوژراون و له ده‌رعاش 4 که‌سی دیکه که یه‌کێـکیان ئه‌فسه‌رێـکی هه‌ڵگه‌ڕاوه بووه. له دێرئه‌زوریش 3 که‌س که یه‌کێـکیان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان گیانی له‌ده‌سـتداوه و دووانه‌که‌ی دیکه سه‌ربازی هه‌ڵگه‌ڕاوه بوون.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له ئیدلیب 2 که‌س و له حه‌له‌بیش 2 که‌سی دیکه و له حه‌ما سه‌ربازێـکی هه‌ڵاتوو کوژراون.
هاوکات 7 چاودێری دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته شـاری حه‌ما، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاودێران له‌و شـاره گه‌یشته 28 چاو‌دێر.