کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت بۆمبێـک له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کی قابون ڕوویداوه که ناوه‌ندی چه‌ند خۆپـیشـاندانێـکی دژی به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه پاش ڕۆژێـک بوو له‌وه‌ی چالاکوانان گوتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌لاماری گوندی قهستونیان داوه. چالاکوانێـک که له شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که ده‌ژی به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ده‌یان گولـله هاوه‌ن گیراونه‌ته گونده‌که و زیانیان لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
له لوبنانیش، سه‌دان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی شێخ ئه‌حمه‌د عه‌بدولواحید به شێوه‌یه‌کی توڕه ئامێزانه ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شێخ ئه‌حمه‌د عه‌بدولواحید پـیاوێـکی ئاینی دژ به ڕژێمی سوریا بوو و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له خاڵێـکی پشـکنینی له‌شـکریدا له باکوری لوبنان کوژرا. کوشـتنهکهشی بووه مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕ و پـێـکدادان له به‌یرووت و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 2 که‌س کوژران و زیاتر له 12 که‌سی دیکه برینداربوون.
له‌شـکری لوبنان ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ده‌سـتگیرکردووه و ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ده‌کات.
ئه‌م پـێـکدادانانه به ترسـناکترین نائارامی ناو به‌یرووت داده‌نرێن له‌وه‌تای 15 مانگه ڕاپه‌ڕینی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه. هه‌فته‌ی ڕابردووش هه‌ر په‌یوه‌ست به قه‌یرانی سوریا شه‌ڕ و پـێـکدادان له شـاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنان ڕوویاندا و له‌وێش 8 که‌س کوژران.
سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی ته‌شه‌نه‌کردنی توندوتیژیـیه‌کان بۆ ناو لوبنان جێـگه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کی قوڵه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد دان به‌خۆیاندا بگرن و ئارامی وڵاته‌که‌یان بـپارێزن.