کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌و دکتۆره‌ی یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکای دا له دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن، حوکمی 33 سـاڵ زیندانی دراوه به تاوانی خیانه‌تکردن.
کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتیان دادگایه‌کی خێڵه‌کی له باکوری ڕۆژئاوای خه‌یبه‌ر دکتۆر شه‌کیل ئه‌فریدی به خائین له قه‌ڵه‌م داوه و جگه له‌و حوکمی زیندانیـیه‌ی بۆی بڕاوه‌ته‌وه ده‌بێت 320 هه‌زار ڕوپـیه‌شی پـێ‌بـبژێرن که ده‌کاته نزیکه‌ی 3500 دۆلار.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌پـێی سـیسته‌می خێڵه‌کی دکتۆر شه‌کیل مافی ئه‌وه‌ی نیـیه به‌رگری له‌خۆی بکات یان به‌ڵگه‌ی بێ تاوانی خۆی بخاته ڕوو و یاخود پارێزه‌رێـک بۆخۆی بگرێت.
دکتۆر شه‌کیل ئه‌فریدی تاوانبارکراوه به‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تێـکی کوتانی سـاخته‌ی کردووه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا CIA له ده‌سـتکه‌وتنی نمونه‌ی DNA ی ئوسامه بن لادن و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی تاوه‌کو دڵنیا بن له‌و زانیاریانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ شوێنی بن لادن ده‌کرد که له ماڵێـکدا بوو له شـاری ئه‌بتئاباد.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم ڤکتۆریا نولاند گوتی هێشـتا ئه‌مه‌ریکا هیچ بنه‌مایه‌گ نابینێت بۆ تاوانبارکردن یان زیندانیکردنی دکتۆر شه‌کیل.