ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه میسریـیه‌کان بۆ دووه‌م ڕۆژی ده‌نگدانه‌که به‌رده‌وامبوون له ڕیزبه‌ستن له به‌رده‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان تاوه‌کو ده‌نگی خۆیان له‌و هه‌ڵبژاردنه میژویـیه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا بده‌ن.
له ئێسـتادا پـێشـبڕکێـکه له نێوان کاندیده ئیسلامیـیه‌کان و ئه‌و کاندیدانه‌یه که کاتی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌کدا بوون.
حکومه‌تی میسری ئه‌مڕۆی کرد به ڕۆژێـکی پـشوو تاوه‌کو بواری زیاتر بۆ خه‌ڵـکی بڕه‌خسێت به‌شـداری له ده‌نگدانه‌که‌دا بکه‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێلیزابێث ئارۆت ده‌ڵێت ئه‌و به‌دی ده‌کات ئه‌مڕۆ به به‌راورد به دوێنێ له ناوچه‌ی قاهیره خه‌ڵـکێـکی که‌متر به‌شـداری له ده‌نگدانه‌که‌دا ده‌که‌ن.
به‌پـێی چاودێرانی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له دوێنێدا زیاتر به شێوه‌یه‌کی ئارامیـیانه ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌چووه له کاتێـکدا به ملیۆنه‌ها که‌س ده‌نگی خۆیان له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا ده‌دا.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن سه‌خته هیچ کام له کاندیده‌کان بتوانێت زیاتر له 50% ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت تاوه‌کو له گه‌ڕی یه‌که‌مدا بـبێته سه‌رۆک، بۆیه شیانی زۆره گه‌ڕی دووه‌م سـازبکرێت که وه‌ک به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه له 16 و 17 ی مانگی داهاتوو بۆ ئه‌و دوو کاندیده بێت که زۆرترین ده‌نگ له گه‌ڕی یه‌که‌مدا به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن.