دوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی میسر که ده‌نگی زۆریان له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ده‌سـتهێنا، دوێنێ ده‌ستی هاوکاریان بۆ نه‌یارانیان درێژکرد و هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی خۆیان خسته ڕوو له‌مه‌ڕ بنیاتنانی میسرێکی نوێ ئه‌گه‌ر له خولی دووهه‌می ده‌نگداندا به سه‌رۆک کۆمار هه‌لبژێردران.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌فیقی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشووی میسر ستایشی شۆڕشه‌که‌ی کرد ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی له ده‌سه‌ڵات لادا و ناوبراو په‌یمانی دا که هاوشێوه‌ی حکومه‌تی پـێشوو ناکات. گوتیشی ده‌ستی هاوکاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌کانی وڵات درێژده‌کات، به تایبه‌ت بۆ که‌سانی لاو ، به گوته‌ی خۆی ئه‌وانه‌ی بڕبڕه‌ی پشتی ڕاپه‌ڕینه‌که بوون و گوتیشی حکومه‌تی نوێ هیچ که‌سێک به‌لاوه نانێت و ده‌ڵێت میسر وڵاتی هه‌موانه و ده‌بێت هه‌موو که‌سێک به‌شی له‌م وڵاته‌دا هه‌بێت.
به‌ڵام محه‌مه‌د مورسی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی گروپی ئیخوان ئه‌لموسلمین ئه‌حمه‌د شه‌فیقی به‌لاوه نا و به هێمای ڕژێمی پێشووی له قه‌ڵه‌م دا و هه‌مو جۆره هاوکاریـیه‌کی له‌گه‌ڵدا ره‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت ڕژێمی پێشوو میسری وێرانکرد. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا حکومه‌تێکی نوێ پێکبهێنێت له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بێت که گشتگیر بێت و هه‌موو هێزه‌کانی نێو وڵات له ئامێزبگرێت .
محه‌مد مورسی جه‌ختی له‌سه‌ر وشه‌ی دیموکراسی کرد و وه‌ک هه‌وڵێکی نابراو بۆ خاوکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی نه‌یارانی سێکویلار و گوتی ئامانجمان ئارامی و گه‌شه‌کردن و ئازادی و دیموکراسی و هه‌روه‌ها بنیاتنانی وڵاتێکی نوێیه که پشت به ده‌ستور بـبه‌ستێت. به‌ڵام نه‌یارانی به پشتیوانیکردن له حوکمڕانی ئاینی تۆمه‌تباری ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام و شه‌ریعه‌ی ئیسلامی ده‌کات.