ئاماری به‌رایی یه‌که‌م ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ئازاد له میسر ئاماژه ئه‌وه ده‌دات کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی گرووپی ئیخوان ئه‌لموسلیمین ڕه‌نگه که‌مێـک له پـێشه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند کاندیده به‌هێزانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی میسری بن.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌کانی میسر ده‌ڵێن ئه‌نجامه نیمچهیـیهکانی ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی میسری ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشـکراکران ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن محه‌مه‌د مورسی له هه‌ندێـک له ناوچه‌کانی وڵاته‌که‌دا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه.
له‌م باره‌یه‌وه گرووپی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر ده‌ڵێت ئامارێـکی نافهرمیـیان له‌مه‌ڕ ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه ده‌رده‌خات محه‌مه‌د مورسی که‌مێـک له پـێش ئه‌حمه‌د شهفیقهوهیه، وه پـێشـبینی ده‌کرێت له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدانه‌که که بڕیاره له مانگی شه‌شدا به‌ڕێوه‌بچێت ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بـبنه‌وه.
به‌ڕێز شه‌فیق که‌سـایه‌تیـیه‌کی سیکیولاره و له سه‌رده‌می حوکمڕانی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پـێشـووی میسر پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی گرتبووه ده‌ست.
شایه‌نی گوتنه ئاماری به‌رایی ڕۆژنامه‌کانی میسر ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن هه‌ندێـک له کاندیده‌کانی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وانیش پـشـتیوانی به‌هێزیان له ده‌نگدانه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵات‌دا به‌ده‌سـتهێناوه، له‌وانه عه‌بدولمونعم ئه‌بولفتوح که‌سایه‌تی ئیسلامی میانڕه‌و که ده‌نگی هه‌ندێـک له لیبرالیـیهکان و چهپـڕهوان و مه‌سیحیـیه که‌مینه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه، هه‌روه‌ها عه‌مر موسـای وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی میسر که که‌سـایه‌تیـیه‌کی سیکیولاره.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رپـرسـانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی میسر ئه‌مڕۆ ده‌سـتیان به یه‌که‌مین ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان کرد و ده‌ڵێن ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئاینده ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.