کۆشـکی سـپی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ڕه‌تکرده‌وه که تیایدا هاتووه ئه‌مه‌ریکا و ئێران ڕێـکه‌وتوون ته‌نها هه‌ر خۆیان وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ بکه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان نێردراوی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی لهغزهر براهیمی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرنگ و به‌به‌رهه‌م بوو.
چه‌ن ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران پاکستان خۆپیشاندانیان سازدا بۆ پشتوانی کردن له مه‌لالا یوسفزای ئه‌و کچه‌ی که له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه به سه‌ختی بریندار کرا، ڕێبه‌رانی سیاسی به‌رده‌وامن له مشتومڕه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه بکه‌ن له‌گه‌ڵ ملیتانه‌کانی تالیبانی که ده‌ستیان له‌و ڕووداوه‌دا هه‌بووه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری لوبنان پێشنیازی ده‌ست له کارکێشانه‌وه ده‌دات له پاش کوژرانی ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرسی به‌شی زانیاری.
هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک ئۆباما و میت رۆمنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی، دوێنێ پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی ئێواره خوانێکی خێرخوایی ئاست به‌رزدا له نیویۆرک ، گاڵته‌یان به خۆیان و یه‌کتری کرد
عه‌مید ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرسی به‌شی زانیاری له هێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان یهکـێـکه له‌وانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌یرووتدا گیانیان له‌ده‌سـتدا
له باکوری ئه‌فغانسـتان بۆمبێـکی لاڕێ به پاسێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه که زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کانی ژن و منداڵ بوون و بۆ شـایی ده‌چوون، له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 19 که‌س کوژراون و 18 که‌سی دیکه برینداربوون
بڕیاره ئیبراهیمی ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم کۆبـبێته‌وه. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت چاوی بکه‌وێت به به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ناوچه‌یه‌کی زۆرینه کرستیانی به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و 94 که‌سی دیکه برینداربوون
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌ن به‌رپـرسیارێتی ته‌واوی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان بگرنه ده‌سـت، ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بڕیار بده‌ن زووتر له وڵاته‌که‌یان بکشێنه‌وه
چالاکوانانی سوریا و هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی پـزیشکی ده‌ڵێن له ئاکامی چه‌ند هێرشێـکی ئاسمانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له باکوری وڵات به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون
ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI هه‌وڵی پلانێکی تیرۆرستی پـۆچهڵکردهوه که له‌لایه‌ن کابرایه‌کی به‌نگلادیشییه‌وه دانرابوو بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بانکێـکی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریکا له نیویۆرک
که‌سایه‌تی به ناوبانگی جیهانی پیانۆژه‌نی تورک دادگایی ده‌کرێت به تاوانی ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی به ئاینی ئیسلام کردووه به نووسینێکی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر که له مانگی چواردا داینابوو
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له عه‌مبارێـکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن به لایه‌نی که‌م سه‌ربازێـک کوژراوه و 5 ی دیکه برینداربوون
ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوریـیانه‌ی له وڵاته‌که‌یان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه هه‌ڵاتوون بۆ میسڕ گه‌یشتووه‌ته 150 هه‌زار که‌س
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان، ئه‌وانه‌ی گومان ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکایی بن، به لایه‌نی که‌م 7 چه‌کداری سه‌ر به ئه‌لقاعیده له باشوری یه‌مه‌ن کوژراون
هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئوتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له نزیک باره‌گایه‌کی هێزه‌کانی ناتۆ له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 11 سه‌ربازی ئه‌فغانی و چه‌ند که‌سێکی سیڤیل برینداربوون
مه‌نسور ئه‌ربابسیار ئه‌و هاوڵاتیـیه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیـیه و له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوودا ده‌سـتگیرکرا به گومانی پـیلاندانان له‌گه‌ڵ پاسـدارانی ئێران بۆ کوشـتنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودی له واشنتن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دانی نا به تاوانه‌که‌یدا
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی نوێی هه‌یه که نیشـانی ده‌دات هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی کاتی خۆی له لیبیا له پاش کوژرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیش به ده‌یان دیلیان ئازارداوه و پاشـان کوشـتوویانن
ناوبژیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌لئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و قه‌یرانی ناو ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه ئه‌ودیو سـنووره‌کانی سوریاش بگرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌ڕ و شک بسووتێن
زیاتر نیشـان بده