کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن له ماوه‌ی جه‌ژنی قورباندا پابه‌ندی بن، هه‌رسی هێنا و له چه‌ندین ناوچه پـێشـێلکراوه.
ده‌سته‌ی شۆڕشی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕیفی دیمه‌شق و حومس و ئیدلیب ئاگربه‌سـته‌که پـێشـێلکراوه و به لایه‌نی که‌م 30 که‌س به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د کوژراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن له ناوچه‌ی حرسـتای قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌خت 3 که‌س به ئاگری تانک و سێره‌گر کوژراون. له ناوچه‌ی قابونی دیمه‌شقیش فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر به دۆشـکه ته‌قه‌ی له دارسـتانه‌کانی قابون کردووه و له لای ناوچه‌ی ئوتسترادی ده‌وڵه‌تی ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی زۆر بیستراوه و له گه‌ڕه‌کی مه‌ززه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز بووه.
له پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که شه‌ڕی توند له ده‌وری سه‌ربازگه‌ی دۆڵی ئه‌لزه‌یف له به‌ره‌به‌یانیـیه‌وه هه‌ڵگیرسـاوه و هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی شـارۆچکه‌ی دێری شه‌رقی نزیک سه‌ربازگه‌که‌یان کردووه.
له شـاری حه‌له‌ب، هێزێـکی حکومه‌ت هه‌وڵیان داوه خۆیان به گه‌ڕه‌کی قه‌سته‌ڵ حرامیدا بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵـداوان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و پاشه‌کشه‌یان پـێکردوون.
له بوکه‌مالی نزیـک سـنووری عێراق سه‌رهه‌ڵـداوان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر یه‌که‌یه‌کی له‌شـکری له ناوچه‌ی ئه‌لباغور و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازیان به‌دیل‌گرتووه. پاشـان شه‌ڕ و پـێـکدادان له نزیـک ئاسایشی له‌شـکری له شـاره‌که‌دا ڕوویداوه.
له شـاری حومسیش هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی گه‌ڕه‌کی خالیدیـیان کردووه و له ئاکامدا 2 که‌س برینداربوون و ژماره‌یه‌ک خانوو زیانیان به‌رکه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت له به‌ندیخانه‌ی حومس زیندانیانی سیاسی ده‌سـتیان به مانگرتن کردووه پاش ئه‌وه‌ی لێبوردنه‌که‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د هیچ کامیانی نه‌گرته‌وه.
له ناوچه‌ی ئه‌نخلی ده‌رعا له باشوری وڵاته‌که خۆپـیشـاندان سـازکراوه و هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له خه‌ڵکه‌که کردووه و ژماره‌یه‌ک برینداربوون.