وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌ڵێنی داوه پشـتیوانی عه‌بدول عه‌زیز بۆته‌فلیقه سه‌رۆکی جه‌زائیر بکات له هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا له دژی توندڕه‌وانی ئیسلامی له وڵاتی مالی دراوسێی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌بدول عه‌زیز بۆته‌فلیقه له جه‌زائیر، هێله‌ری کلنتن گوتی هه‌ردوو وڵات ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر کارکردن پـێکه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌فریکا و کۆمه‌ڵه‌ی ئابوری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریکا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مالی.
جێی ئاماژه‌یه له پاش کوده‌تا سه‌ربازیـیه‌که‌ی مانگی سێ له مالی، میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان ده‌ستان گرتووه به‌سه‌ر باکوری وڵاته‌که.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت قاعیده له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه توندڕه‌وکان له مه‌غریبی ئیسلامی کارده‌کات بۆ لاوازکردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێن به‌ره‌و دیموکراسی له باکوری ئه‌فریکادا و هه‌روه‌ها ڕۆڵیان بینیوه له‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیا، ئه‌وه‌ی تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته و 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه کوژران.
کۆمه‌ڵی ئابوری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریکا پـێشنیاریان کردووه 3 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی مالی بکرێن تاوه‌کو یارمه‌تی له سه‌قامگیرکردنی ئه‌و وڵاته بده‌ن و له‌شـکرکه‌ی سه‌رله‌نوی بنیادبنێن و میلیتانه‌کان وه‌ده‌ربنێن.