نێردراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌که له سوریا به‌ره‌و خراپـتر ده‌چێت، بۆیه ده‌بێت کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ک‌ده‌نگ بێت بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵـکی سوریا له دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی 19 مانگه دووچاری بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له مۆسـکۆ، ئیبراهیمی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی هه‌وڵی بۆ دا له میانه‌ی جه‌ژنی قورباندا له‌و وڵاته‌دا په‌یڕه‌و بکرێت، به‌ڵام گوتی شـکسـتهێنان له‌و ئه‌رکه نابێته کۆسپ له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک.
ئیبراهیمی گوتیشی به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی به ئه‌وپه‌ڕی توانایان کاربکه‌ن و هاوکاری بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێـک له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سوریا له پـێناو خاوکردنه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌کان و دانانی کۆتایـیه‌ک بۆ شه‌ڕه‌کان و پاشـان سوریا بچێته سه‌ر ڕێـڕه‌وی بنیادنانی سوریای نوێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت له توندوتیژیـیه‌کانی دوێنێ یه‌کشه‌ممه 110 که‌س کوژراون.