ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سێ بۆمبی چێنراو له ناوچه‌ی مه‌دائنی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی 11 که‌سی دیکه.
دوو له بۆمبه‌کان له نێو بازاڕی ناوچه‌که‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه و بۆمبی سێـیه‌م له پـشت مه‌زاری سوله‌یمان ئه‌لفارسی، نزیک ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی مه‌دائن.
دوو برای به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی مه‌دائن له نێو برینداره‌کاندان.
له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غداش، خه‌ڵـکی سه‌رقاڵی ناشـتنی ته‌رمی ئه‌و ده‌یان که‌سه بوون که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی دوێنێ شه‌ممه له ناوچه‌که‌یاندا کوژران.
ئۆتۆمبیلی یه‌که‌م له نزیک بازاڕێـکدا تهقیـبووهوه و ئۆتۆمبیلی دووه‌م پاش نێو کاژمێر له نزیـک شوێنی ڕاگرتنی پاسه‌کاندا ته‌قیـیه‌وه. زیانێـکی ماڵی له ناوچه‌که که‌وتووه و هه‌روه‌ها به ده‌یان که‌سیش برینداربوون.