کاربه‌ده‌سـتانی نه‌یجیریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی به کڵێسـایه‌کدا کردووه و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامداوه که بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 9 که‌س.
گه‌واهیده‌ران گوتیان به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆکوژه‌کێـک به ئۆتۆمبیلێـکی جیبه‌وه خۆی کردووه به نێو کڵێسـای سانت ڕیتا له ناوچه‌ی مالالی شـاری کادۆنا و ته‌قینه‌وه‌که‌ی کردووه. ده‌شڵێن زیاتر له 100 که‌سیش بریندرابوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پـێشـتر کۆمه‌ڵی بوکۆ حه‌رامی ئیسلامی توندڕه‌و به‌رپـرسیارێتی خۆی له چه‌ندین هێرشی له‌و جۆره ڕاگه‌یاندووه.
هه‌رچه‌نده پاش ڕووداوه‌که هێزه‌کانی پـۆلیس ناوچه‌که‌یان گرت، به‌ڵام توندوتیژی له‌و شـاره نائارامه‌ی نه‌یجیریا که‌وته‌وه و ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی کرسـتیان به تێـڵا و چه‌قۆوه که‌وتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له موسڵمانه‌کانیان داوه.
په‌یامنێری ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت به چاوی خۆی دوو ته‌رمی له‌سه‌ر شه‌قامێـکدا بینیوه که له نێو خوێنه‌کانیاندا گه‌وزابوون.