پۆلیس له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ملیتانه‌کانی تاڵیبان پێنج که‌سی مه‌ده‌نییان له نێو پاسێکدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستاندا گرتووه و کوشتوویانن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌رێمی غانزی محه‌مه‌د حوسه‌ین ڕایگه‌یاند یاخی بووه‌کان پاسه‌که‌یان له ڕۆژی هه‌ینی ڕاگرت له کاتێکدا له شاڕێیه‌کی سه‌ره‌کی ناوچه‌ی ئه‌ندار بوو به‌ره‌و شاری قه‌نده‌هار ده‌چوو. پۆلیس ده‌شڵێت ئه‌وان هه‌ر پێنج که‌سه‌که‌یان له نێو پاسه‌که دابه‌زاند و ده‌ستبه‌جێ له هه‌مان شوێندا ته‌قیان لێ کردن و کوشتنیان.
پۆلیس ته‌رمه‌کانی له ڕۆژی شه‌ممه له سه‌ر شه‌قامه‌که دۆزییه‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت هێشتا ئه‌وه ڕوون نییه که ئه‌و قوربانییانه ئامانجی سه‌ره‌کی یاخی بووه‌کان بووبن یان نا.