ده‌زگاکانی حکومه‌ت و کۆمپانیا خزمه‌تگوزاریـیه‌کان و هه‌روه‌ها خه‌ڵـکی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان بۆ زریانێـکی به‌هێز ئاماده ده‌که‌ن که چاوهڕواندهکرێت به باوبۆرانێـکی به‌هێز له ناوچه‌کانیان بدات.
زریانه‌که ورده ورده له‌سه‌ر ئۆقیانوسی ئهتلهسیـیهوه به‌ره‌و سه‌ره‌وه دێت به ئاڕاسته‌ی ویلایه‌ته‌کانی ده‌له‌وێر و میریلاند و نیوجێرسی و کهنناتیکت و ماسه‌چوسس و په‌نسلڤانیا و نیویۆرک و نۆر‌ث کارۆلاینا و ڤێرجینیا و وێست ڤێرجینیا و هه‌روه‌ها واشنتنی پایته‌خت.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت زریانه‌که کاریگه‌ری به‌سه‌ر نزیکه‌ی 60 ملیۆن که‌سی دانیشـتوانی ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆربه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه فه‌رمانی داخستنی قوتابخانه‌کان و ئۆفیسه‌کانی حکومه‌تیان دا. هه‌روه‌ها هاتوچۆی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ ڕاگیران و گه‌شته ئاسمانیـیهکانیش به‌شێـکی هه‌ڵوه‌شـاوه‌ته‌وه و به‌شێـکی خشته‌ی کاته‌کانیان گۆڕانی به‌سه‌ر هاتووه.
که‌شناسان پـێشـبینی ده‌که‌ن زریانه‌که له‌گه‌ڵ دوو شه‌پـۆلی سه‌رمادا یه‌کبگرێته‌وه که له باکوره‌وه دێن و ئیدی زریانێـکی زۆر به‌هێزی لێـبکه‌وێته‌وه که به "superstorm" ناوی ده‌به‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت زریانه‌که شه‌وی دووشه‌ممه بگاته سه‌ر وشکایـیهکانی ئه‌مه‌ریکا و به خێرایی نزیکه‌ی 80 بۆ 100 کیلۆمه‌تر له کاژمێرێـکدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بدات و له هه‌ندێـک ناوچه‌ی دیکه زیاتر له 25 سانتیمه‌تر باران بـبارێت و له ناوچه به‌رزه‌کانیشدا به‌فر بـبارێت.
خێرایی سوڕانی زریانی ساندی له‌سه‌ر ئۆقیانوسی ئه‌تله‌سی 120 کیلۆمه‌تر له کاژمێرێـکدا ده‌بێت و له چه‌قه‌که‌یدا ده‌گاته 165 کیلۆمه‌تر.