ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له پارێزگای ڕیفی دیمه‌شق ته‌قیونه‌ته‌وه و زیانی گیانی و ماڵیـیان لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلی یه‌که‌م له گه‌ڕه‌کی ئه‌لڕه‌وزه له ناوچه‌ی جه‌رمانای ڕیف دیمه‌شقدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها زیانێـکی ماڵی زۆریش به ناوچه‌که که‌وتووه.
ئۆتۆمبیلی دووه‌م له ناوچه‌ی حه‌جه‌ری ئه‌لئه‌سوه‌د ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش ژماره‌یه‌ک که‌س کوژراون و برینداربوون.
حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی ئه‌م ته‌قینه‌وانه ده‌خاته ئه‌سـتۆی نه‌یارانی که به تێرۆرستیان ناویانده‌بات. به‌ڵام لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن حکومه‌ت خۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه ئه‌نجام ده‌دات تاوه‌کو ناوبانگی سه‌رهه‌ڵـداوان به تێرۆرزم له‌که‌داربکات و پاشان بیکاته به‌هانه بۆ هێرشه دڕنده‌کانی سه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو.