تیمێـکی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌یشته به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان و ده‌سـتیان به کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و ئاسه‌واری په‌یوه‌ست به ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو کردووه
دادپارێزانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن پیاوێکی ته‌مه‌ن 42 ساڵی خه‌ڵکی تورکیایان گوناهبارکردووه به‌وه‌ی ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستانه
ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران لۆمه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌کات بۆ ئه‌م 19 مانگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه بڕیاری خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداریکردنی له ئاگربه‌ستدا.
حکومه‌تی تونس ڕایگه‌یاند هاوڵاتیـیه‌کی خۆی ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت ده‌سـتی هه‌بێت له هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیادا
به‌ر له دوو هه‌فته له سـازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک براک ئۆباما و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی دواترین هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی هێشـتا خۆیان یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت پـێـکهێنانی هێزه له‌شـکریـیه‌کان و جموجۆڵیان ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو بستێـک له خاکی عێراقدا ئازادبێت و هیچ پارێزگایه‌ک یان هه‌رێم بۆی نیـیه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت
گۆڤاری هه‌فتانه‌ی نیو تایمزی ڕووسی به‌سه‌رهاتی لیۆنید ڕازڤۆزجایێڤ چالاکوانی نه‌یاری ڤلادیمیر پـوتن ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت لیۆنید له ئۆکرانیاوه ڕفێندراوه
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سودان ئه‌حمه‌د بیلال عوسمان ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئه‌و فڕۆکانه‌ی دوێنێ شه‌وی سێشه‌ممه کارگه‌ی یه‌رموکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیان له نزیک خه‌رتومی پایته‌خت بۆردومان کرد، ئیسرائیلی بووبن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه ناوه‌ڕاست و باکوری عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژراون و 11 ی دیکه برینداربوون
ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا و ژماره‌یه‌ک له کۆمه‌ڵه سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان به ئاگربه‌سـتێـک له ماوه‌ی جه‌ژنی قورباندا قایل بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گولـله به‌رگریـیه‌کی ئاسـمانی، له‌وانه‌ی ده‌ته‌قێنه‌وه له دیوی سوریاوه هاتووه و به‌ر سه‌نته‌رێـکی ته‌ندروسـتی له ناوچه‌ی ڕیحانلی پارێزگای هاتای تورکیا که‌وتووه
ڕاپرسیـیهکی نوێ له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که سه‌رۆک براک ئۆباما و هه‌روه‌ها میت رۆمنی کاندیدی پارتی کۆماریه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی یه‌کسانن له ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندی توانایان
دوێنێ شه‌وی دووشه‌ممه دوایـین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 ی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوو له نێوان سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی
به‌رپرسانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌روپێکدادان له ناوچه‌ی باشوری به‌یرووتی پایته‌خت به لای که‌م 6 که‌س برینداربوون، ئه‌م پـێکدادانهش له‌و ده‌مه‌دایه که ئاستی توندوتیژی و ئاڵۆزیـیه‌کان ڕوویان له زیادبوون کردووه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ربازێـکی ئوردن کوژرا له میانه‌ی شه‌ڕێـکدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک چه‌کداردا که هه‌وڵیان داوه له سنووره‌وه خۆیان به سوریادا بکه‌ن
کۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان CPJ ده‌ڵێت حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رکوتکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌نجامداوه
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق قایل بووه له سـاڵی 2013 ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بکات به مه‌رجێـک به‌غدا پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیـیانه بدات که له هه‌رێمدا کارده‌که‌ن
سه‌رۆک براک ئۆبامای دیموکرات و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی خۆیان بۆ سێـیه‌م و دواهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئاماده ده‌که‌ن که بڕیاره شه‌وی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت
زیاتر نیشـان بده