دادگایه‌کی شـاری میلانۆی ئیتالیا حوکمی سـاڵێـک زیندانی بۆ سلڤیۆ برلسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی وڵاته‌که بڕیار دا به تاوانی خۆدزینه‌وه له باجدان.
برلسکۆنی تاوانباکراوه به‌وه‌ی له کۆمپانیای ڕاگه‌یاندنه‌که‌یه‌وه (میدیاسات) فرتوفێڵی کردووه له کڕینی مافی په‌خشی فلیم و به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنیـیه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان تاوه‌کو باجی که‌متر بدات.
سه‌ره‌تا دادگاکه بڕیاری حوکمی 4 سـاڵ زیندانی بۆ دا، به‌ڵام به‌پـێی یاسایه‌کی سـاڵی 2006 حوکمی زیندانیـیهکهی سووک کرا بۆ سـاڵێـک.
برلسکۆنی ته‌مه‌ن 76 به ئازادی ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی پـیاداچوونه‌وه به که‌یسه‌که‌یدا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه.