کاربه‌ده‌سـتان له باکوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م مزگه‌وتێـکدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 40 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کاتی نوێژی چه‌ژن له به‌رده‌م مزگه‌وتێـکی شـاری مهیمانای ناوه‌ندی پارێزگای فه‌ریاب ڕوویدا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێده‌چێت سه‌رۆکی پـۆلیسی ناوچه‌که عه‌بدولخالق ئهقاسی ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که بووبێت. ده‌شڵێن نیوه‌ی کوژراوه‌کان له هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش بوون. هه‌روه‌ها خه‌ڵـکی سیڤیلیش که ژماره‌یه‌کیان منداڵن کوژراون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ده‌ڵێن له کاری تاڵیبان ده‌چێت.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و به کارێـکی دژی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی ناوبرد.
جه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌ڵێن فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ئه‌ویش به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و کارێـکی قێزه‌وه‌نی ناوبرد.