کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی به جیاکردنه‌وه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری ده‌نگه‌کان، ده‌رکه‌وتووه پارتی فه‌رمانڕه‌وای سه‌رۆک ڤیکتۆر یانکۆڤیچ که به پارتی هه‌رێمه‌کان ناسراوه 36% ی ده‌نگه‌کانی بردووه‌ته‌وه. پارتی کۆمسیۆنی ئۆکرانیاش که هاوپه‌یمانی سه‌رۆک ڤیکتۆره به پله‌ی سێـیه‌م هاتووه و 15% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه.
به سه‌رکه‌وتنی پارتی هه‌رێمه‌کان، پـشـتیوانیـیه‌کی به‌هێز بۆ ڤیکتۆر یانکۆڤیچ په‌یدا ده‌بێت که له ئێسـتادا له نیوه‌ی ئه‌و پـێـنج سـاڵه‌ی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌یدایه.
سه‌رۆک ڤیکتۆر له‌م چه‌ند سـاڵه‌دا به‌وه ناسراوه ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی زیادکردووه و هه‌روه‌ها له لایه‌ن ڕۆژئاواوه دژایه‌تی کراوه له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردنی ڕکه‌به‌ره سیاسـیه‌که‌ی یولیا تیمۆشینکۆی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن.
پارتی نیشـتیمانی یولیا تیمۆشینکۆ که لایه‌نگری ڕۆژئاوایه 20% ی ده‌نگه‌کانی برده‌وه. دوو پارتی دیکه‌ی لایه‌نگری ڕۆژئاوا که نوێن له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌که، ئه‌وانیش به هه‌ردووکیان نزیکه‌ی 19% ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌سـتهێناوه.
پارتی هاوپه‌یمانی ئۆکرانیا بۆ چاکسـازی 12% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـهێناوه و پارتی نه‌ته‌وه‌یی سڤۆپـۆدا نزیکه‌ی 7%ی ده‌نگه‌کان.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له 5 هه‌زار که‌س خۆیان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه کاندیدکردبوو، ئه‌وه‌ش بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی 450 کورسی په‌رله‌مان. نزیکه‌ی 58 % ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شـداریان له ده‌نگدانه‌که‌دا کردووه.