داواکاری گشـتی له دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له نزیک لاهای ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ی سـاڵی 2005 ی پایته‌ختی لوبنان ته‌نها هه‌ر بۆ کوشـتنی ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئه‌و وڵاته نه‌بووه
بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل سه‌ردانی ئوردنی کرد به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا له باره‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کاندا
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـارۆچکه‌ی ههرمهلی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و 20 که‌سیش برینداربوون
له کاژمێر 9 ی شه‌وی چوارشه‌ممه به کاتی خۆجێی میسر بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌سه‌ر پـرۆژه‌ی ده‌سـتوری نوێ له‌و وڵاته داخران و پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌سـتیپـێـکرد
له‌شـکری لوبنان ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی تاقمی که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عه‌زامی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان له ناوه‌ڕاستی وڵات ده‌سـتگیرکردووه
وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عه‌ره‌بی به‌ڵێنیان داوه به به‌های 1.4 ملیار دۆلار کۆمه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن به مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کان بۆ خه‌ڵـکی سو
زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 44 که‌س کوژراون و 115 که‌سیش برینداربوون
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت زلهێزانی جیهان له به‌رده‌م ئێران‌دا ملیان که‌چکرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و ئێران له‌م دوایـیه‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که پـێی گه‌یشتن
ئه‌مه‌ل قازی ده‌ڵێت" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشـتگیری له‌شـکری عێراق بکات و ئه‌مه شتێـکی باشه چونکه وره‌ی له‌شـکری عێراق به‌رزده‌کاته‌وه، به‌ڵام کام کرده‌وانه‌ی له‌شـکره که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتگیری ده‌کات."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌که، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی سوریا و کۆنگره‌ی ئاشـتی ژنێڤ 2
پـۆلیسی دژه تێرۆری تورکیا له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـکدا له شه‌ش شـاری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد به تاوانی په‌یوه‌ندی به ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه
کۆمه‌ڵی ناسراو به که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عه‌زام ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا حزبوڵڵای لوبنانی به کوشـتنی ڕابه‌ره‌که‌یان ماجد ئه‌لماجد تاوانبارکرد و ده‌ڵێت له پاش ده‌سـتگیرکردنی به خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه
بان کی مون سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌یشـته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانی کۆبووه‌وه
بنکه‌کانی ده‌نگدان له میسر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه کرانه‌وه به ڕووی هاوڵاتیان تاوه‌کو ده‌نگی خۆیان بده‌ن له‌و ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌ی له‌سه‌ر پـرۆژه ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که‌یان ده‌کرێت
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری یهلمالیکی داوای بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه له باره‌ی ڕاگرتنی سـزای له‌سێداره‌دان له وڵاته‌که‌دا
ئێرانیـیه‌کانی که به چاکسازیخواز و کۆنه‌پارێزی میانڕه‌و ده‌ناسرێن خۆشـحاڵن به‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌وه وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا پـێی گه‌یشـتووه و ده‌ڵێن ئه‌وه ئابوری وڵاته‌که‌یان به‌هێزده‌کاته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له پاریسی پایته‌ختی فهڕهنسـان بۆ تاووتوێکردنی ئاماده‌کاریـیه‌کانی کۆنگره‌ی ئاشتی ژنێڤ بۆ به‌رقه‌راکردنی ئاشتی له سوریا
دادگایه‌کی له‌شـکری ئوردن حوکمی زیندانی داوه به‌سه‌ر 6 که‌سدا به تاوانی ته‌قه‌کردن له 2 سه‌رباز له نزیک سـنووری وڵاته‌که له‌گه‌ڵ سوریادا
سیناتۆر جان مه‌کـکه‌ین پـێـشـنیار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریۆس و ڕایان کرۆکه‌ر جارێـکی دیکه بۆ عێراق بنێرێته‌وه
بان کی مون سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی عێراقی کردووه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته
زیاتر نیشـان بده