زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 44 که‌س کوژراون و 115 که‌سیش برینداربوون.
خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌یان له نێو چادری پـرسه‌یه‌کدا بوو له گوندی شهتهبی سه‌ر به شارۆچکه‌ی بوهرزی پارێزگای دیاله و له ئاکامدا 16 که‌س کوژران و 26 که‌سیش برینداربوون. پـرسه‌که بۆ مه‌رگی چه‌کدارێـکی سه‌حوه بوو که دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به شێوه‌یه‌کی ئاسایی مردبوو.
له به‌غدای پایته‌ختیش به لایه‌نی که‌م 6 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند بۆمبێکی چێندراودا.
له باکوری گه‌ڕه‌کی شوعله ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له بازاڕێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 12 که‌سی دیکه. هه‌ر له بازاڕێـکی دیکه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 که‌س کوژراون و 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
له گه‌ڕه‌کی شه‌عب، ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژران و 14 که‌سیش برینداربوون.
له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی بازرگانی ته‌قیـیه‌وه و له‌وێش 4 که‌س کوژران و 14 که‌سیش برینداربوون. هه‌ر له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی که‌ڕاده ئۆتۆمبیلێـکی دیکه ته‌قیـیه‌وه و 2 که‌س کوژران و 10 که‌سیش برینداربوون.
له ناوچه‌ی حوسه‌ینیـیه‌ی باشوری به‌غداش ئۆتۆمبیلێـکی دیکه له بازاڕێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و 4 که‌س کوژراون و 11 که‌سیش برینداربوون.
له شه‌قامی فه‌له‌ستینی ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژران و 10 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌ی مه‌عامل، بۆمبێـک له بازاڕێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 3 که‌س کوژران و 8 که‌سیش برینداربوون.
توندوتیژیـیه‌کان له عێراق گه‌یشـتوونه‌ته ئاسـتێـک که له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه به‌و شێوه‌یه نه‌بینراوه.