داواکاری گشـتی له دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له نزیک لاهای ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ی سـاڵی 2005 ی پایته‌ختی لوبنان ته‌نها هه‌ر بۆ کوشـتنی ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئه‌و وڵاته نه‌بووه، به‌ڵـکو بۆ نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێش بووه له نێو خه‌ڵـکدا.
نۆرمه‌ن فاڕێڵ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له یه‌که‌م دانیشـتنی دادگای تایبه‌ت به که‌یسی کوشـتنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری گوتی ئه‌و بڕه تهقهمهنیـیهی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا به‌کارهێنرابوو زۆر له‌وه زیاتربووه که بۆ کوشـتنی حه‌ریری پـێویسـت بووه. گوتیشی بکوژه‌کان باکیان نه‌بووه خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌یان ده‌کوژرێن، وه ئامانجه‌که‌یان ته‌نها کوشتنی ڕه‌فیق حه‌ریری نه‌بوو، به‌ڵـکو گه‌یاندنی په‌یامێـکی توند و خولقاندنی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له نێو دانیشـتیوانی به‌یرووت به تایبه‌تی و لوبنان به گشـتی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه که له 14 ی مانگی دووی سـاڵی 2005 به ماشێنێـکی بڕ له 3 تۆن ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجام درا، بووه مایه‌ی کوژرانی 21 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 200 که‌سی دیکه.
دادگاکه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتگیری لێده‌کات، چوار ئه‌ندامی سه‌ر به حزبوڵڵای لوبنان به‌م تاوانه دادگایی ده‌کات. چواره‌که بریتین له (سه‌لیم جه‌میل عه‌یاش، مسته‌فا ئه‌مین به‌درئه‌لدین، حسێن حه‌سه‌ن عنێسی، ئه‌سه‌د حه‌سه‌ن سه‌برا) هیچیان له به‌رده‌م دادگاکه ئاماده نه‌بوون چونکه هێشـتا ده‌سـتگیر نه‌کراون.
داواکاری گشـتی گوتی سه‌لیم و مسته‌فا ته‌قینه‌وه‌که‌یان ئه‌نجامداوه و حسێن و حه‌سه‌ن یارمه‌تیـیان داون.
پـرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که له هۆڵێـکی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت که ده‌که‌وێته نێو باره‌گای پـێشـووی ده‌زگای زانیاری هوڵه‌ندا له قه‌راغ شـاری لاهای. شاره‌زایان ده‌ڵێن ڕه‌نگه پـرۆسه‌که بۆ چه‌ندان سـاڵ درێژه بکێشێت.