وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عه‌ره‌بی به‌ڵێنیان داوه به به‌های 1.4 ملیار دۆلار کۆمه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن به مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کان بۆ خه‌ڵـکی سوریا.
له چوارچێوه‌ی ده‌سـتپێشخه‌ریـیه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ به هاناچوونی خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی سوریا، ڕۆژی چوارشه‌ممه له کوه‌یت نزیکه‌ی 70 وڵات و 24 ڕێـکخراوی نێوده‌وڵه‌تی له کۆنگره‌یه‌کدا به‌شـداریـیان کرد.
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره‌که‌ی کرد و گوتی ئه‌و قه‌یرانه مرۆیـیه‌ی له ئاکامی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا که‌وتووه‌ته‌وه سنووری سوریای تێپه‌ڕکردووه و بووه‌ته قه‌یرانێـکی هه‌رێمی که لوبنان و ئوردن و عێراق و تورکیا و میسری گرتووه‌ته‌وه. گوتیشی نیوه‌ی دانیشـتوانی سوریا پـێویسـتیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هیواخوازه بڕی 6.5 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی سوریـیه‌کان کۆبکاته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتره له چوار هێنده‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی سـاڵی ڕابردوو له کۆنگره‌ی یه‌که‌می کوه‌یتدا داواکرابوو که 1.5 ملیار دۆلار بوو. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ته‌نها 70% ئه‌و پارانه‌ی پـێگه‌یشتبوو که له کۆنگره‌ی ساڵی ڕابردوو وڵاتان به‌ڵێنیان دابوو پـێشـکه‌شی بکه‌ن.
له کۆنگره‌ی ئه‌مساڵدا، میری کوه‌یت شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح گوتی وڵاته‌که‌ی به حکومه‌ت و خه‌ڵکه‌وه 500 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشن بۆ یارمه‌تیدانی مرۆیی خه‌ڵـکی سوریا.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه گوتی وڵاته‌که‌ی 380 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپاش بڕیاری داوه 225 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمه‌کی خه‌ڵکی سوریا ته‌رخان بکات، به‌ڵام عه‌ره‌بسـتانی سعودی و قه‌ته‌ر هه‌ریه‌که‌یان به‌ڵێنی داوه 60 ملیۆن دۆلار دابین بکات.