پـۆلیسی دژه تێرۆری تورکیا له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـکدا له شه‌ش شـاری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد به تاوانی په‌یوه‌ندی به ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه، له نێویاندا کارمه‌ندێـکی کۆمه‌ڵێـکی خێرخوازی موسڵمان که کارده‌کات بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ک بۆ خه‌ڵـکی سوریا.
سێ له‌و که‌سانه له یه‌ک کاتدا ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری ئسته‌نبوڵ ده‌سـتگیرکران و یه‌کێـکیشیان له شـاری که‌یسه‌ری له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی پـۆلیس له کاتێـکدایه که حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی که فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئه‌مه‌ریکاوه ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات له پشـت ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه‌یه و لایه‌نگرانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دزه‌یان کردووه‌ته نێو ده‌زگاکانی پـۆلیس و دادی وڵاته‌که و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ به‌ڕێوه‌بچن حکومه‌ت له‌که‌داربکه‌ن.
کۆمه‌ڵی خێرخوازی IHH که له حکومه‌تی تورکیا نزیکه ده‌ڵێت پـۆلیس ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ئۆفیسه‌که‌ی له شـاری کلیس له نزیک سنووری سوریا و کارمه‌ندێـکیان ده‌سـتگیرکردووه.
به‌رپـرسانی کۆمه‌ڵی IHH ده‌ڵێن ئیسرائیل و لایه‌نگرانی گوله‌ن له پشت هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی پـۆلیسن و کۆمه‌ڵه‌که‌یان هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به ئه‌لقاعیده‌وه نیـیه و ئه‌مه هه‌وڵێـکه بۆ له‌که‌دارکردنیان به تاقمه تێرۆرسـتیـیه‌کانه‌وه.