Accessibility links

مالیکی داوای بان کی مون بۆ ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان ڕه‌تده‌کاته‌وه‌


سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری یه‌لمالیکی داوای بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه‌ له‌ باره‌ی ڕاگرتنی سـزای له‌سێداره‌دان له‌ وڵاته‌که‌دا.
بان کی مون ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا داوای له‌ سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی کرد سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئه‌لمالیکیش له‌ وه‌ڵامدا گوتی " ڕێز له‌ بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرین، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا نین‌ هه‌ر که‌سێـک خه‌ڵـکی بکوژێت مافی هه‌بێت و ده‌بێت ڕێزی لێبگیرێت."
گوتیشی ده‌سـتوری عێراق ڕێگه‌ له‌و جۆره‌ سـزایه‌ ناگرێت و عێراق وڵاتێـکی موسڵمانه‌ و ئیسلام بڕوای به‌ سـزادانه له‌ به‌رامبه‌ر تاواندا‌، واته‌ هه‌ر که‌سێـک کوشـتنکاری ده‌کات ده‌زانێت له‌سێداره‌ده‌رێت.
پاشـان گوتی " داوای لێبوردن له‌ سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌م و ده‌ڵێم عێراق پابه‌نده‌ به‌و بنه‌ما یاسایـیانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان داناوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو 169 که‌س له‌ عێراقدا له‌سێداره‌دران، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی له‌سێداره‌دانه‌ له‌و وڵاته‌ تۆمار بکرێت له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه‌.
XS
SM
MD
LG