سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بان کی مون ئه‌مینداری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که دوێنه گه‌یشـته به‌غدا و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌رێمی کوردسـتانه، ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه بۆ مه‌ترسیداربوونی عێراق له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی که هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریای نیشـان داوه که به ڕای چاودێران هه‌مان پڕیشـکی ئه‌و جه‌نگه‌یه که له سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و درێژکراوه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگه بۆ ناو خاکی عێراق.
پـسپـۆرانی بواری ئه‌منی پـێـیان وایه تێرۆرسـتان له توانیاندایه نه‌ک ته‌نها له خۆرئاوای عێراق بجه‌نگنن به‌ڵـکو له هه‌وڵدان ئاڵۆزی و پـشێوی له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی عێراقدا دروست بکه‌ن، به تایبه‌ت به‌غدای پایته‌خت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری کوتله‌ی موته‌حیدون ئه‌مه‌ل قازی ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی بان کی مون هه‌ستکردنه به مه‌ترسیداربوونی دۆخی عێراق، به‌ڵام ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رچاوی ڕوون بێت که له ناو عێراقدا دۆخێـک ده‌گوزه‌رێت و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخێـکی تردا ده‌کات.
ئه‌مه‌ل قازی ده‌ڵێت" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشـتگیری له‌شـکری عێراق بکات و ئه‌مه شتێـکی باشه چونکه وره‌ی له‌شـکری عێراق به‌رزده‌کاته‌وه، به‌ڵام کام کرده‌وانه‌ی له‌شـکره که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتگیری ده‌کات."