وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌که، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی سوریا و کۆنگره‌ی ئاشـتی ژنێڤ 2 .
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ زه‌ریف گوتی حکومه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌موو ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ستن به قه‌یرانی سوریاوه به ئێرانیشه‌وه ئاماده‌ی کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 بـبن.
زه‌ریف لای خۆیه‌وه گوتی ئێران ئاماده‌یه به‌شـداری بکات ئه‌گه‌ر بێت و بانگهێشت بکرێت، به‌ڵام گوتیشی هه‌ندێـک وڵات هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆماری ئیسلامی به‌شـداری له کۆنگره‌که‌دا نه‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسـتی وڵاته‌که‌ی دووباره‌کرده‌وه له پشـتگیرکردنی عێراق له شه‌ڕی دژه تێرۆردا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی وا بۆ دوو هه‌فته‌یه پارێزگای ئه‌نباری گرتووه‌ته‌وه که له‌وێ کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کۆنترۆڵ کردووه.