بنکه‌کانی ده‌نگدان له میسر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه کرانه‌وه به ڕووی هاوڵاتیان تاوه‌کو ده‌نگی خۆیان بده‌ن له‌و ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌ی له‌سه‌ر پـرۆژه ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که‌یان ده‌کرێت.
بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ زیاتر له 30 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری میسر له کاژمێر 9 ی به‌یانی هه‌تا 9 ی شه‌و ده‌رگاکانیان واڵابێت به ڕووی نزیکه‌ی 53 ملیۆن میسری که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی میسر ده‌نگی خۆی دا و داوای له میسریـیه‌کان کرد ئه‌وانیش ده‌نگی خۆیان بده‌ن و گوتی ئه‌مه ته‌نها ده‌نگدان نیـیه له‌سه‌ر ده‌سـتور، به‌ڵـکو له پـێناو سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی ئه‌و نه‌خشه‌ی ڕێـگایه‌یه که بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که دانراوه.
به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی ده‌نگدانه‌که بۆمبێـک له به‌رده‌م دادگای شـاری گیزه ته‌قیـیه‌وه، که‌س پـێوه نه‌بوو.
هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری وڵاته‌که خۆپـیشـاندان له دژی پـرۆژه‌ی ده‌سـتوره‌که به‌ڕێوه‌چووه و توندوتیژی ڕوویداوه و کوژراو و بریندار که‌وتووه‌ته‌وه.