سیناتۆر جان مه‌کـکه‌ین پـێـشـنیار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریۆس و ڕایان کرۆکه‌ر جارێـکی دیکه بۆ عێراق بنێرێته‌وه.
جان مه‌کـکه‌ین ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ، ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک ئۆباما گرت له به‌رامبه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له عێراق و گوتی ئه‌وه‌تا ئێران زیاتر له جاران ده‌ستوه‌رده‌داته کاروباری عێراق و نوری ئه‌لمالیکی زیاتر سه‌رکوتی سوونه‌کان ده‌کات و سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سوریادا بووه‌ته شوێنی ئه‌لقاعیده و ئه‌و فه‌لـلوجه‌یه‌ی له دووه‌م شه‌ڕی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وێ 95 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژران و 600 سه‌ربازیش برینداربوون، ئه‌وه‌تا ئێسـتا ده‌بینین ئۆتۆمبیل به ئاڵای ئه‌لقاعیده‌وه به شه‌قامی سه‌ره‌کی ئه‌و شاره‌دا ده‌ڕوات.
پاشـان جان مه‌کـکه‌ین جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه هێزی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام گوتی ده‌توانین یارمه‌تی لوجستیـیان بده‌ین و هه‌روه‌ها کۆمه‌کی له‌شـکریـیه‌کان بکه‌ین، وه‌کو ناردنی هه‌لیکۆپته‌ری ئه‌پاچی.
دواتر گوتی پـێشـنیار ده‌که‌م جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریۆس که فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو له عێراق له سـاڵی 2007 و هه‌روه‌ها ڕایان کرۆکه‌ر ئه‌ویش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق له نێوان سـاڵانی 2007 بۆ 2009 ، جارێـکی دیکه ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێنه‌وه تاوه‌کو یارمه‌تی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته بده‌ن. گوتیشی مالیکی بڕوا و متمانه‌ی پـێـیان هه‌یه.