باڵیۆز لوقمان فه‌یلی ده‌ڵێت " ئێمه پابه‌ند نین به کارکردن ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ک هاوپه‌یماندا، جا چ ئێرانیه‌کان بن، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بن و یان ڕوسییه‌کان و فه‌ڕه‌نسییه‌کان بن".
کۆشکی سپی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆک ئۆبامای له‌سه‌ر کۆچی دوایی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی ئیسرائی بڵاو کردووه‌ته‌وه که له ڕۆژی شه‌ممه کۆچی دوایی کرد.
سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی ئیسرائیل ئاریل شارۆن له نه‌خۆشخانه‌ی تێل ئه‌ڤیڤ له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن له ئاکامی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و لایه‌نگرانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له چه‌ند شارێـکی وڵاته‌که 3 که‌س کوژراون و ژماریه‌کیش برینداربوون
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی سه‌روه‌ت و سامانه سروشـتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌مه‌ڕ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێـگه‌ی تورکیاوه
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پاریس له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا کۆبـبێته‌وه که پـشـتگیری له ئۆپـۆزسیۆنی دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که له باکوری سوریا هه‌ڵگیرسـاوه له نێوان چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن و داعش بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 500 که‌س
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێویسته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئامێر و کۆمه‌کی زیاتر بۆ حکومه‌تی عێراق ڕه‌وانه بکات بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی له دژی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده
له یه‌که‌مین سـاڵیادی تیرۆکردنی سێ ژنه چالاکوانی کورد (ساکینه جانسز و فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مز) له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری له شـاری دیاربه‌کر سـازکرا
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک قوتابخانه‌یه‌ک له شـارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به پارێزگای حه‌ما ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سـتیکردووه به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خۆی بۆ بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێگه‌ی ئه‌و لوله نه‌وته نوێـیه‌ی بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا ڕاکێشـراوه
خۆکوژێـک له به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆی له نێو کۆمهڵێـکدا ته‌قاندووه‌ته‌وه له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی ناونووسین بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و له ئاکامدا 13 که‌س کوژراون و به لانی که‌م 25 که‌سیش برینداربوون
جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جارێـکی دیکه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی کردووه تاوه‌کو له باره‌ی ڕه‌وشی پارێزگای ئه‌نبار وتووێژی له‌گه‌ڵدا بکات
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به‌ڵێنی دا هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی وڵاته‌که که بڕیاره له کۆتایی مانگ چواردا به‌ڕێوه‌بچێت، له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ده‌ڵێت قبوڵ ناکات بۆ یه‌ک ڕۆژیش دوابخرێت
حکومه‌تی هیندسـتان بڕیاری داوه چیتر جگه له کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له نیوده‌لهی بۆیان نه‌بێت بچن بۆ ئه‌و شوێنی حه‌سانه‌وه‌یه‌ی له نێو باڵیۆزخانه‌که‌دا هه‌یه
چالاکوانان ده‌ڵێن چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه توانیان ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاری حه‌له‌ب که له‌وێ چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شـام (داعش) باره‌گای خۆیان لێ دانابوو
چاوه‌ڕوانده‌کرا محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلادراوی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه بـبرێته به‌رده‌م دادگایه‌کی قاهیره‌ی پایته‌خت، به‌ڵام ده‌ڵێن به‌هۆی خراپـی که‌شوهه‌وا نه‌توانرا بگه‌یه‌نرێته دادگاکه
ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت چیتر ناتوانێت سه‌رچاوه‌ی زانیاریـیه‌کانی په‌یوه‌ست به ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا پـشتڕاست بکاته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی که‌شـناسی له ئه‌مه‌ریکا مه‌زه‌نده ده‌که‌ن ئه‌م شه‌پـۆله سه‌رمایه‌ی ویلایه‌ته‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته کاری کردووه‌ته سه‌ر ژیانی نزیکه‌ی 200 ملیۆن که‌س
له کاتێـک ژماره‌ی کوژراوان له عێراق هه‌روا دێت و زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ریکا داوای له حکومه‌تی عێراق کردووه کاربکات له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عه‌شیره‌ت و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی وڵات بۆ دابڕین و دوره‌په‌رێزکردنی که‌سـانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده
زیاتر نیشـان بده