بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل سه‌ردانی ئوردنی کرد به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا له باره‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کاندا.
کۆشـکی پاشایه‌تی ئوردن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به‌ڕێز نه‌تانیاهو و شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م له پشـت ده‌رگای داخراوه‌وه تاووتوێی پـێشـهاته‌کانیان کرد له پـرۆسه‌ی ئاشتی و دانوسـتاندنه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان که به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌م وتووێژانه هه‌فته‌یه‌ک له پاش کۆبوونه‌وه‌ی شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان دێت و هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێـکیش پـێشتر که له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆبووه‌وه.
پـێشـتر سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه هیچ زانیاریـیه‌ک ڕانه‌گه‌یه‌ندرا و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ له باره‌ی وتووێژه‌کان ئاشکرا نه‌کراوه. سـاڵی ڕابردوو نه‌تانیاهو سێ جار سه‌ردانی ئوردنی هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کردبوو.