دەزگای باری نائاسایی تەندروستیی لە ئیسرائیل دەڵێت سەرپەرشتی ئەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ دووشەممەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە دەکات و جۆری ڤاکسینەکەش ئەوەی کۆمپانیای مۆدێرنایە و دەشڵێت ڤاکسینەکە لە هەندێک بنکەی پشکنینی دیاریکراودا بەکاردەهێنرێت.
ڤاتیکان دەڵێت، دوابەدوای نوێژ و نزاکەی ڕۆژی یەکشەممەی پاپا لە شاری هەولێر، پاپا فرانسیس دیدارێکی لەگەڵ عەبدولا کوردیدا هەبووە و دیدارەکە کاتێکی زۆریشی خایاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی سەرکردایەتی نێوەندی لەشکری ئەمریکادا هاتووە، دوو فڕۆکەی جۆی بی 52 کە چەند فڕۆکەیەکی تری جەنگییان لەگەڵدا بووە بە ئاسمانی ژمارەیەک وڵاتدا سوڕاونەتەوە، لەوانە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیە و قەتەر.
پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا جەختی لە دۆسێکانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە کردەوە لە ڕێی پێکهێنانی دۆستایەتی و خۆشەویستی لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانەوە و دەشڵێت "نابێت ڕق و کینە لە دڵدا بهێڵنەوە و ناشبێت دوو ڕوو بین."
کەناڵی ئەلمەسیرە، کەناڵی فەرمی یاخیبووانی حوسییەکان دەڵێت 7 هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر سەنعا.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە پاش سەردانەکەی پاپا بۆ شاری موسڵ، بەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و لە یەکێک لە ستادیۆمەکانی هەولێردا، وتارێک پێشکەش بکات بە ئامادەبوونی هەزاران کەس.
سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێن ئاگاداری ئەو دانپـیادانانە نیـین کە لە لایەن ئەنجومەنەکەیانەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەو 5 کەسەی لە بادینان دەستگیرکراون
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بارەی هێرشەکەی سەر بنکەی ئەسەدی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای عێراق ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت لە ئێستادا پەنجەی تاوان بۆ کەس ئاڕاستە ناکەن و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن
ئەمەریکا سزای دارایی سەپاند بەسەر 2 فەرماندەی لەشکری حوسیـیەکان کە تاوانبارن بە ئەنجامدانی هێرشی سەر خەڵکی سیڤیل و وڵاتانی دراوسێ و کەشتیـیە بازرگانیـیەکان
چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە 3 کارمەندی ژنی کەناڵی ئینعکاس تیڤی شاری جەلال ئەبادی ئەفغانستان کردووە و هەرسێکیان کوشتوون.
سەرۆکی ئیسرائیل بە فەرمی پـێشوازی کرد لە یەکەم باڵیۆزی ئیمارات بۆ وڵاتەکەی، ئەمەش پاش ئەو ڕێکەوتنە مێژوویـیەی لە ساڵی ڕابردوو لە نێوانیان هەردوو وڵات واژوکرا
دادگایەکی فەڕەنسا بڕیاری 3 ساڵ زیندانی بۆ نیکۆلای سارکۆزی سەرۆکی پـێشووتری فەڕەنسا دەرکرد بە تاوانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات
کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا 4 ملیۆن دەرزی ڤاکسینەکەی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید- 19 بەسەر بنکەکانی تەندروستی ئەمەریکا دابەش دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی دەزگای حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ چاودێری خۆراک و دەرمان FDA ڤاکسینەکەی پەسەندکرد
لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپدا 4 وڵاتی عەرەبی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و بەحرەین و شانشینی مەغریب و سودان، پەیوەندییەکانی خۆیانیان بەپێی ڕێککەوتنی ئیبراهیم لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی کردەوە.
لیبیا کە لەپاش ڕوخاندنی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەیەوە لە ساڵی 2011وە بۆتە خاڵێکی سەرەکی پەڕینەوەی کۆچبەران و پەنابەران بەتایبەتیش بۆ وڵاتانی باشوری بیابانی گەورە کە دەیانەوێت لە پێناو ژیانێکی باشتردا بگەنە ئەوروپا.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەدا تەقە کراوە لە خۆپیشاندەرانی دژ بە فەرمانڕەوایەتی لەشکری میانمار، هەروەها هێزرەکانی پۆلیس لە چەند ناوچەیەکی تری ئەو وڵاتەدا، گازی فرمێسک ڕژێن وبۆمبی تیشک و بۆمبی دەنگییان بەکارهێناوە.
کەس نایەوێت بە پاپا بڵێت سەردانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، حکومەتی عێراقیش بە پەرۆشییەوە لەم سەردانە دەڕوانێت چونکە وەک ئاماژەیەکی گرنگ دەیبینێت بۆ ئەو ئەندازە سەقامگیرییەی لە وڵاتەکەدا هەیە.
ڕۆژنامەی کەیهان کە سەر بە کۆنەپارێزانی ئێرانە، لە لاپەڕە یەکی ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا لە زاری پسپۆڕانی لەشکرییەوە بەبێ ئەوەی ناویان بێنێت دەنوسێت "ئەو کەشتییەی لە کەنداوی عومان کراوەتە ئامانج.
بریكاری وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهینێت، زۆرینهی حاڵهته تووشبووهكان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا و لهههرێمی كوردستان به جۆره گۆراوهكهی دهزانین.
باڵیۆز لیسکۆڤار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی ژمارەیەک پارێزگای عێراقی کردووە وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەم سەردانە مێژووییەی پاپا.
زیاتر نیشـان بده