Accessibility links

لە ڕۆژی جیهانی ژناندا


ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دەخوازن و شایستەی جێبەجێکردنی ئەو خواستەیانن بۆ هەبوونی ئایندەیەکی هاوبەش و یەکسان، دوور لە هەموو نیشانەیەکی شەرمەزاری و بیر و بڕیاری پێشوەخت و هەروەها توندوتیژیش. بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی پارێزراو و درێژەپێدراو و ئاشتیانە لەگەڵ یەکسانی لە ماف و دەرفەتەکاندا بۆ هەمووان، جیهان لەسەر هەر مێزێکی وتووێژکردن پێویستی بە ژنانە جا لە هەر شوێنێکدا بێت.

دروشمی ئەمساڵی 8ی مانگی 3، کە ڕۆژی جیهانی ژنانە بریتیە لە "ژنان لە ڕێبەرایەتیدا: گەیشتن بە ئایندەیەکی یەکسان لە سەروەختی کۆڤید 19دا."

بەشداری تەواوەتی و کاریگەرانەی ژنان و هەروەها ڕێبەرایەتیکردن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، هۆکاری بەرەوپێشچوونی هەموو کەسێکە. لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا ژنان بە ئەندازەیەکی کەم نوێنەرایەتییان هەیە لە بوارە گشتییەکان و نێوەندەکانی بڕیارداندا، وەک لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی پێکراوە.

ژنان لە 22 وڵاتی جیهاندا سەرۆکی وڵات و سەرۆکی حکومەتن و بەشداری ژنان لە پەرلەمانی ولاتاندا بە ڕێژەی لە سەدا 24.9 یە، جا ئەگەر بەپێی ئەم ڕێژەیە بێت، ئەوا 130 ساڵی تری دەوێت تا یەکسانی جێندەری بێتە ئاراوە.
ژنان لە پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادان، وەک کارگوزاران لە ڕیزەکانی پێشەوە و لە دامەزراوە تەندروستییەکانیشدا، بەڵام هێشتاش داهاتی کارەکانیان لە جیهاندا بە ڕێژەی لە سەدا یازدە کەمترە لە هاوشانە پیاوەکانیان.

بەپێی شیکردنەوەیەک بۆ کاری تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید 19 لە 87 وڵاتدا، دەرکەوتووە تەنها بە ڕێژەی لە سەدا 3.5 گونجاوییەکی جێندەری هەیە.

کاتێک ژنان ڕێبەرایەتی دەکەن، ئەنجامی ئەرێنی دەبینین، هەندێک لە بەرەنگاربوونەوە ئەرێنییەکانی بەرامبەر کۆڤید 19 کراون، ژنان پێشەنگ بوون تیایدا.

ژنان و بەتایبەتیش ژنانی گەنج لە ڕیزی پێشەوەی بزوتنەوە جۆراوجۆرەکان و هەمەلایەنەکاندان لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا و لەسەر شەقامەکاندا بۆ جەختکردنەوە لە دادوەریی کۆمەڵایەتی و هەروەهاش لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ پاراستنی ژینگە و بۆ یەکسانی لە سەرانسەری جیهاندا.

XS
SM
MD
LG