Accessibility links

ئاوارەکان دەگەڕێنەوە نایجیریا


سەدان پەنابەری نایجیریایی لە وڵاتی کامیرۆنەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان پاش 7 ساڵ ئاوارەبوونیان کە بەهۆی جیهادییەکانی بۆکۆ حەرامەوە ناچار بوون لەودیو سنورەوە شوێن بۆ خۆیان ببیننەوە، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێکردووە.

خافیێر بۆرگیۆس، وتەبێژی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە کامیرۆن دەڵێت گەڕانەوەی ئاوارەکانی نایجیریا 100 خێزانی تێپەڕاندووە و نزیکەی 342 کەسن.

لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی فڕانس پرێس، خافیێر ئاماژەشی بەوە کردووە "ئەوانەی گەڕاونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیانەوە نیشتەجێ دەکرێنەوە و لە شارۆچکەی بانکی خانوبەرەیان بۆ ئامادەکراوە."
بەڵام دوو سەرچاوەی هێزە میلیشیاییەکان دەڵێن سەرجەم 525 کەس کە زۆربەیان ژنا و منداڵن بە پاس یان بە لۆری و کامیۆن لە سنورەوە گەڕاونەتەوە.

مادو گانا، ڕێبەری میلیشیاکانی دژە جیهادییەکان دەڵێت کاربەدەستانی کامیرۆن ئەو ئاوارانەیان گەڕاندۆتەوە و هەر هەموویان خەڵکی شارۆچکەی بانکین.

ئەوانەی گەڕاونەتەوە لە نزیکەی ئەو 100 هاوڵاتییە نایجیریاییەن کە لە ساڵی 2014وە زێدی خۆیان جێهێستووە بەهۆی هێرشە تێرۆکارییەکانی جیهادییەکانی بۆکۆ حەرامەوە.

لە مانگی ڕابردوودا کاربەدەستانی نایجیریا و کامیرۆن لە شارۆچکەی مارۆوای کامیرۆن کۆبووبوونەوە و ڕێککەتبوون لەسەر گێڕانەوەی 5096 ئاوارەی نایجیریایی لەوانەی خۆیان دەخوازن بگەڕینەوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە بۆ یەک هەفتە دواخرا.

XS
SM
MD
LG