Accessibility links

سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لەسەر گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات حوکمی زیندانی دەدرێت


دادگایەکی فەڕەنسا بڕیاری 3 ساڵ زیندانی بۆ نیکۆلای سارکۆزی سەرۆکی پـێشووتری فەڕەنسا دەرکرد بە تاوانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.

دادگای پاریس ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سارکۆزی تەمەن 66 ساڵی دا بە تاوانی هەوڵی پـێدانی بەرتیل بە دادوەرێک لەو کاتەی سەرۆکی وڵات بوو.

بەپـێی داواکاری گشتی، سارکۆزی کە لە ساڵی 2007 وە هەتا 2012 سەرۆکی فەڕەنسا بوو، بەڵێنی بە دادوەرێک دابوو پـۆستێکی باڵای لە مۆناکۆ بداتێ لە بەرامبەر پـێدانی زانیاری نهێنی لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری کە لەسەر کەیسێکی بەڕێوەدەچوو.

جاکلین لافون پارێزەری سازرکۆزی دەڵێت تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەگرن کە بە توند و ناڕەوا ناودێریکرد.

بڕیارە لە 17 ی مانگی سێ لەسەر کەیسێکی دیکە سارکۆزی دادگایی بکرێت کە پەیوەندی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2012 وە هەیە.

بەپێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس هێشتا ڕوون نیـیە سارکۆزی دەبرێت بۆ زیندان یان لە ماڵەوە دەستبەسەر دەکرێت و بازنەی ئەلیکترۆنی لێدەبەسترێت ئەگەر سزاکەی بەسەر بسەپـێنرێت.

XS
SM
MD
LG