وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی وێزگه‌کانی میترۆی قاهیره‌ی پایته‌خت 6 که‌س برینداربوون. کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن 5 ته‌قینه‌وه‌ی بچوک بوون له نێو 5 وێزگه‌دا
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه وتاری هه‌فتانه‌ی خۆی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی ڕه‌تکرده‌وه و به هه‌وڵێـکی کوده‌تا ناودێری کرد
له‌شـکری لوبنان ده‌ڵێت 5 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که ئه‌ندامی شـانه‌یه‌کی تێرۆرستین و نه‌خشه‌یان داده‌نا بۆ کوشـتنی کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئاسایشی له باکوری وڵات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و ڕابه‌رانی دیکه‌ی کورد کۆبووه‌وه
لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمه‌ریکا بەشار کیکى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ سەبارەت بە دوایین ڕەوشى شارەکە دەدوێت و ڕایدەگەیهنێت کەوا لە ئێستادا چەکدارانى داعش لە هەر گەرەکێکى موسڵ بەرپرسێکى ئیدارى و سەربازیـیان داناوە بۆ بەڕێوەبردنى شارەکە
سـکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردسـتان به‌خۆی و 500 پـێشمه‌رگه‌ی حزبه‌که‌ی له سلێمانیـیه‌وه ڕوویان له که‌رکوک کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پارێزگاریکردنی ناوچه‌که بکه‌ن له هه‌ر هێرشێـک.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌و هاوڵاتیـیانه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کرێکاری دیکه‌ی بیانی ڕفێندرابوون، کاتێـک هه‌وڵیان دابوو له شـارۆچکه‌ی دوره‌وه به‌ره‌و که‌رکوک بڕۆن
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵێن خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 20 که‌سی دیکه
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کداری سه‌ر به گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) توانیویانه ڕۆژی هه‌ینی هه‌رسێ ناوچه‌ی موحسن و بولیل و بوعومهری نزیک سـنووره‌کانی عێراق کونترۆڵ بکه‌ن
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له باره‌ی ڕه‌وشی عێراق تێبینی و تێڕوانینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی خسته ڕوو
کوشـکی سـپی ڕایگه‌یاند، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ی له‌گه‌ڵ سێ کاربه‌ده‌سـتی باڵای عێراق کردووه به مه‌به‌سـتی هاندانیان بۆ کارکردن پـێـکه‌وه له دژی چه‌کدارانی داعش و هه‌روه‌ها پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێی عێراق که هه‌موو پـێـکهاته‌کان له‌خۆبگرێت
دادگایه‌کی ئیسرائیلی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حکومی زیندانی شه‌ش ساڵی بۆ قایمقامێکی پـێشووی ئۆرشه‌لیم بڕیـیه‌وه به‌هۆی رۆڵی له دۆزێکی گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو، ئه‌وه‌ی که ئیهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشووتری ئه‌و وڵاته‌شی تێوه گلابوو
به‌رپرسێکی ئاسایشی میسری ده‌ڵێت حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی له دهسهڵاتخراوی وڵات به‌هۆی هه‌ڵخلیسکانی له نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی تیایداحکومی 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ده‌بات، لاقی شکاوه
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت شـایهتحاڵێـک گوتویه‌تی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی که‌وتووه‌ته ده‌سـتی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شـام (داعش) و ئاڵا ڕه‌شه‌که‌ی له‌سه‌ر به‌رزکراوه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند له پارێزگای ئه‌لحه‌دیده‌ی ڕۆژئاوای وڵات ئهمیرێـکی کۆمه‌ڵی تێرۆرسـتی ئه‌لقاعیده ده‌سـتگیرکراوه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ده‌ڵێت عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم ئه‌لشحی باڵیۆزی وڵات له به‌غدای بانگهێشتکردووه به‌هۆی ئه‌و پـێشـهاته مه‌ترسیدارانه‌ی له عێراقدا که‌وتوونه‌ته‌وه
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه‌ی ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت له پشـت هێرشه‌که‌ی سـاڵی 2012 ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری بنغازی لیبیا بووبێت، ئه‌وه‌ی تیایدا باڵیۆز کرسـتۆفه‌ر ستیڤن و 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه کوژران
بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشیاری دا له‌وه‌ی ڕه‌نگه توندووتیژی تایه‌فی له عێراق به ڕاده‌یه‌کی گه‌وره په‌ره‌بسینێت له‌م ده‌مه‌ی ناسه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا ئاڵوزتر بووه
له‌م ده‌مه‌ی که دوا واده‌ی بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له 20 ی مانگی حه‌وتدا ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ماوه، ئێران و شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیکانی نێوانیان، کۆبوونه‌ته‌وه
حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت له میانه‌ی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی مه‌فره‌قی شـاری باقوبه 52 ده‌سـتگیرکراو به گولـله هاوه‌ن و بۆمبی ده‌سـتی کوژراون
زیاتر نیشـان بده